نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق

لە حاڵێکدا کە پارلەمانی عێراق کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی دیاری کردووە، ژماردنی پێچەوانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانیش دەستی پێ کردووە.

بە پێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتووێژە سیاسییەکان بۆ پێک هێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی شێعە و ڕەوتی سەدر درێژەی هەیە. هەر بەم بۆنەوە موقتەدا سەدر بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی شاندی هاوئاهەنگی شێعە گەیشتە بەغدا. شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق کاردانەوەی بە سەفەری موقتەدا سەدر نیشان دا.

درێژە دان بە وتووێژە سیاسییەکان لە عێراق لە حاڵێک دایە کە موقتەدا سەدر دیسان داکۆکی دەکاتە سەر پێک هێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نەتەوەیی. هەر بەم بۆنەوە سەدر تا ئێستا چەندین جار تویتی لەم بارەوە بڵاو کردۆتەوە.

ئەم دواییانەش پاش دەنگی دادگای فێدێراڵ لە سەر یاسایی بوونی ڕووداوەکانی دانیشتنی کرانەوەی پارلەمان، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند هاوپەیمانی لە گەڵ شاندی هاوئاهەنگی شێعە پێوەندی بە وەلانانی نووری مالکی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە.

وێدەچێ یەکێک لە سیناریۆکان، ڕێککەوتنی شاندی هاوئاهەنگی شێعە و ڕەوتی سەدر و پێک هێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پارلەمان بێت. پێشتریش شاندی هاوئاهەنگی شێعە ڕایگەیاندبوو کێشەیەکی لە گەل ڕەوتی سەدر نییە. هەروەها لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند یان هەموو ئەندامانی شاندی هاوئاهەنگی شێعە پێکەوە ڕێک دەکەون یان بە گشتیی رێککەوتنێک پێک نایێت.

سیناریۆی دیکەش یەک لایەنەخوازی ڕەوتی سەدرە. ئەگەری ئەوە هەیە کە رەوتی سەدر ڕێگای تاک لایەنەخوازی بگرێتە بەر و نەیەوێ لە گەڵ شاندی هاوئاهەنگی شێعە ڕێککەوتن بکات.

گەر ڕەوتی سەدر کارێکی لەم شێوە بکات، شاندی هاوئاهەنگی شێعە دوو بژاردەی هەیە یان ئۆپۆزیسیۆن پێک دێنێ یان ڕەوتی سیاسی گەمارۆ ئەدات.

سیناریۆی سێهەم سەبارەت بە پێک هێنانی دەوڵەتی عێراق، گەمارۆی ڕەوتی سیاسی لە لایەن شاندی هاوئاهەنگی شێعەیە کە کاریگەری لە سەر داهاتووی عێراق دادەنێت.

News Code 40871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha