بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندی داوەرانی شانۆنووسی فێستیڤاڵی فەجر لە نێوان ٣٢٣ بەرهەمی نێردراو بۆ دەبیرخانە، ٦ شانۆی وەکوو بەربژێری وەرگرتنی خەڵات هەڵبژارد کە لە ڕێوڕيسمی کرانەوەدا دەناسرێن.
کەیوان فەهیمی هونەرمەندی مەهابادی بە شانۆی «اسپوتنیک نوای یک تنهایی»، بۆتە بەربژێری خەڵاتی شانۆنووسی فێستیڤاڵی شانۆی فەجر.
فەهیمی لەدایک بووی ساڵی ١٣٥٧ لە مەهاباد، ئەکتەر و دەرهێنەری کورتەفیلم و دۆکۆمێنتە. ئەو هەروەها چەندین کورتەفیلمی دیکەی لە کارنامە دایە. چلەمین فێستڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر لە ١٤ تاکوو ٢٦ی ڕێبەندان بەڕێوە دەچێت.
Your Comment