ڕێگای پێوەندی سنووری باشماخی مەریوان لە هەرێمی کوردستان خوێپاشی کرا

بەرپرسی گشتی ئیدارەی ڕێگاوبانی کوردستان وتی: ئۆتۆمبیلێکی خوێپاش لە پارێزگای کوردستانەوە بە مەبەستی خوێ پاشینی ڕێگاکانی سنووری باشماخی مەریوان لە هەرێمی کوردستان نێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕاشد مودەڕس گورجی وتی: ئەو ئامێرە خوێپاشە بە پێی داخراو بوونی ڕێگای پێوەندی لای هەرێمی کوردستان بۆ سنووری باشماخ و لە درێژەی هاوکارییە دوولانەیەکان و یارمەتی بە کردنەوەی ڕێگای لاری هەرێمی کوردستان نێردراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو ئامێرە خوێپاشە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەوە تا درەنگانی شەو خەریکی چالاکی لە لای هەرێم و خوێپاشینی ڕێگایە بووە.

مودەڕس گورجی زیادی کرد: ئەو ئیدارە ئامادەیی خۆیی لە ئەگەری پێداویستی لە ڕۆژانی داهاتووش ڕاگەیاندووە.

News Code 40810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha