AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١ ١٠:٠٦

ڕزگار کردنی 7 کۆڵبەر لە ناو بەفر و کڕێوەی گوندەکانی بانە

ڕزگار کردنی 7 کۆڵبەر لە ناو بەفر و کڕێوەی گوندەکانی بانە

بەرپرسی فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: بە ئامادە بوونی هێزەکانی فریاکەوتنی 115، حەوت کۆڵبەر لە بانە لە مەترسی ڕەق بوونەوە ڕزگاریان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا پیرا وتی: حەوت کۆڵبەری خەڵکی گوندی هەنگەژاڵەی بانە کە بەهۆی کڕێوەی زۆرەوە ڕێگاکەیان لێ بزر بووبوو و مەترسی ڕەق بوونەوەیان لەسەر بوو بە ڕاگەیاندن بە هێزە فریاکەوتنەکان، ڕزگاریان بوو.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی دەرمانی بۆ ئەو کۆڵبەرانە دراوە و دۆخی جەستەییان باشە، زیادی کرد: ئەو ڕووداوە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی بە ناوەندی 115 ڕاگەیێدرا و هەلمەتی فریاکەوتن دوو کاتژمێری خایاند و لەبەر ئەوەش کە پێویستیان بە دەرمانی قووڵ نەبوو، هەر لەوێ دۆخی جەستەییان کۆنترۆڵ کرا.

News ID 40783

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha