بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران عومەر وتی: بەڕێوەبەرایەتی لاواز و نەشیاوی دەوڵەت لە هاوین و زستاندا شارۆمەندەکانی لە گەڵ کێشەی زۆر ڕووبەڕوو کردۆتەوە کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ کەم بوونی سووتەمەنی و نەبوونی کارەبا و تێچووی زۆری سووتەمەنی و وزە بکرێت.
ئەو وتیشی: نرخی فرۆشتنی نەوت زیادی کردووە بەڵام چارەنووسی داهاتی نەوتی عێراق نادیارە و نەوت و گاز و مازوت بە نرخێکی زۆر دەگاتە دەستی خەڵک و ژیانی خەڵک لە دۆخێکی دژوار دایە.
هەروەها ئاماژەی بۆ نەدانی مووچەی فەرمانبەران کرد و ڕایگەیاند: هۆکاری ئەم کێشانە پارتێکە کە لە سەرووی دەسەڵاتی ڕژیم دایە و دەوڵەتی تاڵانکەر باشترین وشە بۆ ناساندنیانە.
Your Comment