AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٩ ١٨:١٦

ئەندامێکی فراکسیۆنی عەزم:

سەرۆک کۆماریی عێراق بە زێباری و سەرۆک وەزیرانیش بە ڕەوتی سەدر دەدرێت

سەرۆک کۆماریی عێراق بە زێباری و سەرۆک وەزیرانیش بە ڕەوتی سەدر دەدرێت

ئەندامێکی فراکسیۆنی عەزم لە پارلەمانی عێراق وتی: سەرۆک کۆماریی عێراق بە هوشیار زێباری و سەرۆک وەزیرانیش بە ڕەوتی سەدر دەدرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئارت نیوز، مەشعان جبووری لە تویتێکدا نووسی: یەکەم کۆبوونەوەی پارلەمان بە هەڵبژاردنی حەلبووسی وەکوو سەرۆک پارلەمان کۆتایی هات و لە دووهەمین کۆبوونەوەشدا هوشیار زێباری وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت.

ئەو وتیشی: بەربژێری ناسێندراوی ڕەوتی سەدریش دەنگی ئەرێنی وەردەگرێت و بە پێی ئامارەکان ٢٠٠ نوێنەر پێبەندی ڕێککەوتنەکانی ڕێبەرەکەیان دەبن.

شیاوی ئاماژەیە پاش سەدام، کورسی سەرۆک کۆماری درایە کوردەکان و لە نێو کوردەکانیشدا سەرۆک کۆماری درایە یەکێتی نیشتمانی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش درایە پارتی دیموکرات.

News ID 40772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha