تەقینەوەی هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک-جەیحان

هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک-جەیحان کە نەوتی عێراق بۆ تورکیا دەگوازێتەوە، تەقیەوە و خەساری زۆری بەرکەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، ئۆپێراتۆری هێڵی بۆری نەوتی دەوڵەتی بوتاشی تورکیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە گواستنەوەی نەوت لە هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک-جەیحان دوای تەقینەوە لە نزیکی پارێزگای قەهرەمان مەرعەش" لە باشووی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تووشی کێشە هات.

بوتاش هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو تەقینەوەوە ئاگرکەوتنێک دروست بووە و ئاگر کوژێنەکان و هێزەکانی فریاکەوتن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە هاتنە شوێنەکە.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە هۆکاری ئە تەقینەوە نادیارە.

عومەر فاروق کوشکون، فەرمانداری پارێزگای قەهرەمان مەرعەش جەستی کردووە کە ئاگرەکە هیچ خەسارێکی لە ناوچە نیشتەجێیەکان نەداوە و کوژراویشی لێنەکەوتووەتەوە.

بەرپرسان هەروەها ڕایانگەیاند کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئەو ڕێگایە، گەورەڕێی لایدەستی کە قەهرەمان مەرعەش دەباتەوە بۆ غازی ئانتاپ، پێوەندی ڕێگاکە لە هەر دوو لاوە داخراوە.

News Code 40765

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =