١٥ بەرهەم لە کوردستانەوە نیشانی نەتەوەیی کواڵیتی پیشە دەستکردەکانیان وەرگرت

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان لە وەرگرتنی نیشانی نەتەوەیی باش بوون بۆ ١٥ بەرهەمی پیشە دەستکردەکانی کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: لە شەشەمین قۆناغی داوەری نیشانی نەتەوەیی باش بوونی کەلوپەل کە بە بەشداری پارێزگاکانی ڕۆژاوای وڵات و بە میوانداری کرماشان بەڕێوە چوو، داخوازییەکانی پارێزگا بۆ وەرگرتنی نیشانی باش بوون لێک درایەوە.

ئەو وتیشی: بەختەوەرانە لە ٣٣ بەرهەمی بەڕێ کراو بۆ ئەم قۆناغە، ١٥ بەرهەمی هونەرمەندانی پارێزگا ئەم نیشانەیان وەرگرت.

ناوبراو ڕایگەیاند: پێوەرەکانی ڕەسەنایەتی و داهێنان، بە کار هێنانی مادەی سەرەتایی باش و خاوەن کواڵیتی و دۆزینەوەی بازاڕی فرۆش لە هەڵبژاردنی ئەم بەرهەمانەدا کاریگەر بوون.

News Code 40681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =