دادگای فدڕاڵ: دانیشتنی پارلمان نایاسایی بوو/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی

شاندی هاوئاهەنگی شێعە ڕایگەیاند سەرۆکی دادگای فێدێراڵ کۆبوونەوەی دوێنێی پارلەمان کە بووە هۆی هەڵبژاردنی دووبارەی حەلبووسی، بە نایاسایی دەزانێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز،هەڵبژاردنی دووبارەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆک پارلەمانی عێراق کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، وەعد ئەلقەدوو ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شێعەکانی عێراق لەم بارەوە وتی: سەرۆکی دادگای فێدێراڵ بەم شاندەی ڕاگەیاندووە کۆبوونەوەی دوێنێی پارلەمان نایاسایی بووە.

چالاکانی سیاسی، خەڵکی عێراقییان بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ناڕەزایانە بە هەڵبژاردنی دووبارەی حەلبووسی بانگهێشت کرد. ئەوان کۆبوونەوەی ڕۆژی پێشوویان بە خەیانەت زانیوە.

News Code 40670

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =