بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی پۆلیسی شڕناخ بە هێرش بۆ سەر ماڵی خەڵک 14 هاووڵاتیان لە ئیدیل، سیرت و جزیرە دەستگیر کرد. لە نیوان دەستگیرکراوەکان هەندێک ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و هەدەپەش دەبینرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، هێزەکانی پۆلیس بە فەرمانی دادستێنی گشتی شڕناخ بە هێرش بۆ سەر خانووی هاووڵاتیان 14 کەسیان دەستگیر کردووە. هاووڵاتیە دەستگیر کراوەکان بۆ لێپرسینەوە بۆ سەرۆکایەتی ئیدارەی ئاسایشی شڕناخ گواستراونەتەوە. ئەو کەسانە هێشتا پارێزەریان نییە و هۆکاری دەستگیرکرانەکەیان نادیارە.
Your Comment