بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی 19 ی بەفرانباەری خەڵکی قوم لە ساڵی 1356 دژی ڕژێمی شاهەنشاهی، بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ خەڵکی قوم قسەیان کرد.
کورتەی گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانیان لە خوارەوە دێت:
هەندێک ڕووداوی مێژوویی کە مانای قووڵیان هەیە و پەیامی بەرزیان بۆ بەرەکانی داهاتوو دەبێت ئەبێ زیندوو بمێنێتەوە. نابێت بهڵێین ئەو ڕووداوانە لەبیر بکرێن. ڕووداوی 19 ی بەفرانبار لە ئەو دەستە ڕووداوەیە.
ڕووداوی 19 ی بەفرانبار بووە هۆی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی، کەواتە ڕوانین بە ئەو ڕوانگە ڕوانین بە سەرچاوەی ڕووداوێکە. ئەو ڕووداوە و و پاشهاتەکانی نیشانی قووڵایی ڕوانگەی دینی خەڵکە.
ڕووداوی 19ی بەفرانبار پێوەندی بە مەرجەعیەت و زانای ڕۆحانی و پرسی ئایینیەوە هەیە. زۆربەی ئەو ڕووداوانەی کە لە ئەو 150 ساڵەی دواییەدا لە ئێران ڕووی داوە لەو بابەتانەیە. لە زۆربەی ڕووداوەکانی ئێران پێی زانایەکی ئایینی لە ئارادایە.
ڕێبەری شۆڕش بە ئاماژە بە تێپەڕینی 43 ساڵ لە ڕۆژانی پڕ لە شکۆی شۆڕش و سەرهەڵدانی دەسەڵاتی خەڵک سالاری دینی، ئەرکی گەلێکی زیندوو دەرس وەرگرتن لە ڕابردوو، ناسینی ئەرکی ئێستا و دیاری کردنی بەرچاوگە و هەنگاوی پتەو بۆ چوونی پڕ لە هێز بەرەو ئەو بەرچاوگەیان وەسف کرد و زیادی کرد: ئەو ئەرکناسییە هۆی سەرکەوتنی کۆتایی واتا ژیانی پاکی گەلی ئێران و دابینی دین، دنیا و خۆشبژیوی ڕۆحی و جەستەیی بۆ گەل دەبێت.
ئەوان "غیرەتی دینی" بە هۆکاری ڕزگاری وڵات لە کاتی هەستیار و گۆڕنی هەڕەشەکان بە دەرفەتەکان وەسف کرد و زیادی کرد: غیرەتی دیی بپارێزن چونکوو ئەوە غیرەتی دینی خەڵک بوو کە وڵاتی لە بەرەڤانی پیرۆز، سەرخست.
Your Comment