ئەمریکا بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بدات

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تاران و ڕیاز ئامادەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان، وتی: داوای دەستەبەر کردنی جیدی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە لەسەر هەڵوێستی شاندی دانوستانکاری ئێرانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران جەختی کرد.

ناوبراو لە درێژەدا داوای دەەستەبەر کردنی جیدی و کردەیی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەمیشەیی گەمارۆکانی کرد و وتی: نموونەی ڕاستەقینە و کردەیی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەلایەن واشنتۆنەوە فرۆشی ئازادی نەوتی ئێران و دەسپێڕاگەییشتنی داهاتەکەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئێستا پێوەندی نافەرمی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ ئاسانکاری ڕەوتی دانوستانەکان دروست بووە.

عەبدوڵڵاهیان شرۆڤەی دا: هەڵوێستی باش و هیوادارکەر لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە لە ڤیەنامان بیستووە بەڵام گرینگ کردەوەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیژە لە قسەکانیدا وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە هەڕەشەکانی ئیسرائیل شتێک جگە لە قسە نییە، وتی: ئیسرائیلییەکان لە دۆخێکدا نین کە بتوانن هەڕەشەی کردەیی بکەن.

News Code 40626

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =