AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٦ ١٣:٠٨

فەرماندەی گشتی سوپا:

ئیزن نادەین دوژمن دزە بکاتە نێو وڵاتانی ئیسلامییەوە

ئیزن نادەین دوژمن دزە بکاتە نێو وڵاتانی ئیسلامییەوە

فەرماندەی گشتی سوپا لە سەر گۆڕی شەهید سولەیمانی وتی: منداڵانی حاج قاسم هەرگیز ئیزنی دزەی دوژمن و هۆکارەکانی بۆ ناو وڵاتانی ئیسلامی نادەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆڕی هەواڵنێران و لە سەر مەزاری شەهید سولەیمانی وتی: ئیزنی دزەی دوژمن و هۆکارەکانی بۆ ناو وڵاتانی ئیسلامی نادەین، دەستکەوتی شەهید سولەیمانی بەخشینی گەورەیی بە ئۆمەتی ئیسلام بوو و ئەو ڕێگایەش درێژە دەدەین.

سەرلەشکەر سەلامی زیادی کرد: من پێم وایە خەڵک بە جوانی ئەرکی خۆیانیان نسیبەت خوێنی شەهیدان و بەتایبەتی کۆڕی ساڵاری شەهیدان جێبەجێ کردووە.

ناوبراو وتی: خەڵک دەزانن ڕازی سەرەکی سەربڵیندی سەرداری گەورەی ئیسلام حاج قاسم سولەیمان لە پەیڕەوی لە وەلی فەقیهە؛ دەتوانرێت ئەو ڕێگای فێر ببێت و ریگایە بڕوات و بەختەوەری و ئازادی موسڵمانان لە دەستی ڕۆژاوا دەستەبەر بکرێت.

وتیشی: ئێمە هەمان ڕێگا درێژە دەدەین و لە سەربڵیندیمان بەرگری دەکەین.

News ID 40620

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha