تورکیا لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە ناوچە کوردنشینەکان هەواڵی دا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێ بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە لە ناوچەی کوێستانی شڕناخ دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆپراسیۆنی زستانەی "ئێرن 13" بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی پەکەکە لەلایەن هێزەکانی جەندەرمەی تورکیا لە ناوچەی کوێستانی پارێزگای شڕناخ دەستی پێکرد.

بە پێی نووسراوی هەواڵدەری حکومەتی تورکیا، ئەناتۆڵی، وەزارتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی زستانەی ئێرن 13 بە بەشداری 516 پرسنلی جەندەرمەی وڵات لە ناوچە کوێستانییەکانی پارێزگای شڕناخ دەستی پێکرد.

ئامانج لە ئەو ئۆپراسیۆنە، بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی پەکەک لە ناوچەکە و تێکشکاندنی حەشەرگەکایان ڕاگەیێندراوە.

هێزە تایبەتەکان و کۆماندۆکانی جەندەرمەی تورکیا لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەشداریان هەیە.

News Code 40524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha