AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٦ ١٨:٣١

لە دیداری ڕوستەم قاسمی و بەرهەم ساڵح؛

هاوکاری بازرگانی و ئابووری ئێران و عێراق پەرەدەسێنێت

هاوکاری بازرگانی و ئابووری ئێران و عێراق پەرەدەسێنێت

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لە گەڵ وەزیری و ڕێگا و شارسازی ئێران، گەشەی هاوکاری بازرگانی و ئابووری نێوان دوو وڵاتی لێک دایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی میدڵ ئیست نیوز، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لە گەڵ روستەم قاسمی گەشەی هاوکاری بازرگانی و ئابووری نێوان دوو وڵاتی لێک دایەوە.

بە پێی بڵاوکراوەی فەرمی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ روستەم قاسمی دیدار و وتووێژیان کرد.

گەشەی ئابووری و بازرگانی بواری رێگا و بانی زەوینی و ئاسمانی لە رێگای بەڕێوەبردنی پرۆژە سەرمایەدانەرییەکان لە بابەتە سەرەکییەکانی ئەم دیدارە بوو.

روستەم قاسمی وەزیری ڕێگا و شارسازی ئێران کە شەوی پێشوو گەیشتە بەغدا، لە گەڵ ناسر حسێن شبلی هاوتای عێراقی خۆی سەبارەت بە هاوکاری دوو لایەنەی نێوان دوو وڵات باس و وتووێژیان کرد.

قاسمی روونی کردەوە: پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە هۆی واژۆی ڕێککەوتننامەی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە-بەسرە. هەروەها سەبارەت بە پێوەندی کۆمەڵایەتی ئابووری دوو وڵاتیش باس و وتووێژ کرا.

ئەو وتیشی: ئێستا نزیکەی ١٠٠ فڕین لە نێوان دوو وڵات هەیە کە دەمانەوێ دوو ئەوەندە زیادی کەینەوە.

News ID 40506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha