قورئانی مێژوویی مەولاناوای سەقز نۆژەن کرایەوە

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان لە نۆژەن کردنەوەی قورئانی مێژوویی گوندی مەولاناوای سەقز هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: قورئانی مێژوویی مەولاناوای سەقز کە بە هۆی تێپەڕ بوونی کات تووشی خەساری جیدی بوو، پاش ٤ مانگ لە لایەن حەمید مەلیکیان ماموستای ئەم بوارە، نۆژەن کرایەوە.

ئەو وتیشی: ئەم قورئانە مێژووییە لە قورئانە گرینگ و پڕبایەخەکانی ئێرانە کە جنسی بەرگەکەی لە چەرم و لاپەڕەکانی کاغەزە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم قورئانە ماوەی ٣ سەدەیە لە مزگەوتی مەولاناوای سەقز دایە، ڕایگەیاند: خەڵکی کوردستان هەمیشە پارێزەری ئاسەوارە بەنرخەکان بوون و لەم قورئانە وەکوو پڕبایەخترین بەڵگەی ئیسلامی پارێزەرییان کردووە.

News Code 40411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =