یانەی نەتەوەیی کاراتەی ئێران بووە قارەمانی ئاسیا

یانەی نەتەوەیی کاراتەی تازەلاوانی ئێران بە سەرپەرشتی ڕەزا مەیدان ڕۆ ڕاهێنەری ئورمیەیی بووە قارەمانی ئاسیا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشبڕکێیەکانی کاراتەی قارەمانی ئاسیا ٢٠٢١ لە دوو بەشی کاتا و کۆمیتە و لە هەموو بەشەکانی لاوان و تازەلاواندا بە میوانداری وڵاتی قەزاقستان بەڕێوە چوو.

یانەی نەتەوەیی لاوانی ئێران لە دوو بەشی کاتا و کۆمیتەدا سەرکەوت و ٦ میداڵیای زێڕ، ٢ زیو و ٢ بوڕونزیان بردەوە و پلەی یەکەمیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.

یانەی نەتەوەیی تازەلاوانی وڵاتیش بە سەرپەرشتی ڕەزا مەیدان ڕۆ ڕاهێنەری خەڵکی ورمێ بە دەستەبەر کردنی ٢ میداڵیای زێڕ، یەک زیو و ٢ بۆڕۆنز پلەی یەکەمی ئاسیایان بە دەست هێنا.

News Code 40396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =