بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لەم بارەوە وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی هەینی لە ژێر چاودێری ئێران و ڕووسیا و لە لایەن مانگی سووری سووریاوە بەڕێوە چوو و بەم شێوە ١٠ کەس ئازاد کران.
ئەو داکۆکی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکات بۆ ئاسانکاری و هاوئاهەنگی بە مەبستی گۆڕینەوەی زیاتری زیندانی هەوڵ بدەن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: هەوڵ ئەدەین لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ مانگی سووری سووریا ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی لەم شێوە گەشە بدەین و لە ساز کردنی متمانە لە نێوا دوو لایەندا کاریگەر بین و ڕێخۆشکەری درێژەدان بەم کارانە بین.
Your Comment