بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، جەبار ئەلمەعمووری ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق لەم بارەوە وتی: ئێمە پێمان وایە چوونە دەرەوەی ئەمریکا دەبێتە هۆی لە ناوچوونی پاشماوەکانی داعش لە عێراق، خەڵکی عێراق دەتوانن بە بێ بوونی ئەمریکییەکان لە گەڵ پاشماوەکانی داعش بەرەنگاری بکەن.
ئەو وتیشی: بە پێچەوانەی وتەی ئەمریکییەکان، ئەوان تا ئێستا هیچ کارێکیان بۆ شوێنگیری جووڵانەوەکانی داعش نەکردووە. پێویستە ئەوان لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە.
چەن رۆژ لەمەوپێش قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆتایی راسپاردەی هێزەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکەی بە شێوەی فەرمی راگەیاند. ئەو بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لەم بارەوە نووسی: ئێمە ئەمڕۆ دواهەمین قۆناغی وتووێژ لە گەڵ ئەمریکییەکانمان بە ئەنجام گەیاند بۆیە بە شێوەی فەرمی کۆتایی راسپاردەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ڕادەگەینین.
هەروەها لە بەشێکیتردا نووسیبووی: پێوەندی عێراق لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری فێرکاری، ڕاوێژکاری سەربازی و بەتواناکردنەوەی هێزە سەربازییەکان درێژەی پێ دەدرێت.
بەڵام لە لایەکیترەوە نیشانەیەک لە چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکان لە عێراقدا نییە. هەر لەم بارەوە ژێنێراڵ فرانک مەکێنزی سەرۆکی بنکەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا ڕایگەیاند: ٢٥٠٠ هێزی ئەمریکی لە عێراقدا دەمێننەوە.
Your Comment