AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٣ ١٣:٢٧

محەمەد ئیسلامی:

وزەخانەی بووشێهر 10 ی بەفرانبار چالاکییەکانی دەست پێدەکاتەوە

وزەخانەی بووشێهر 10 ی بەفرانبار چالاکییەکانی دەست پێدەکاتەوە

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە دوایین دۆخی وزەخانەی بووشێهر، وتی: ئەو وزەخانە دوای چاکسازی دووبارە لە 10 ی بەفرانبار چالاکییەکانی خۆی دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرم محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ ئاژانس ئەبێ بە پێی ئەساسنامە، یاسا و پادمان و NPT بێت کە بە پێی ئەوەش هاوکاری دەکەین و ئاژانس لەسەر چالاکییەکانی ئێمە چاوەدێری هەیە. ئەوەی کە لە مێدیاکان بڵاو دەکرێتەوە پێوەندی بە هەڵمەتی ڕەوانی و پرسە سیاسییەکانی لایەنی بەرانبەرە.

ناوبراو زیادی کرد: لە بەرانبەری ئێمە لایەنێک هەیە کە بە هیچ لەونێک گەشەی زانستی و تەکنۆلۆژیایی ئێران قبووڵ ناکات و بە ئەو تۆمەت و هەڵمەتە دەروونییە وا دەینوێنێت کە ئێمە ئامانجێکی ناڕەوامان هەیە و پابەندی پرسی پەرەپێنەدان نین کە هیچ یەکەیان ڕاست نەبووە و نییە، بەتایبەتی ئیسرائیل زۆر ئەو بابەتانە زەق دەکاتەوە.

ئیسلامی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانس سەبارەت بە دامەزراندنی کامێرا لە دامەزراوەی کەرەج ڕایگەیاند: کەرەج و ئەو بابەتانە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە لە دەرەوەی پادمانە؛ ئەگەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێککەوتنێکە کە هەموو لایەنەکان ئەبێ پابەندی بن، کاتێک کە ئەوان پاگەندەی بەڵێنەکانیان نین و گەمارۆی نایاسایی لە دژی ئێران دەسەپێنن، هیچ هۆکاریک نابینرێت کە لە ئەو بوارەدا گوسار بخەنە سەر ئێمە. ئێمە لە چوارچێوەی پادمان و NPT کار دەکەین و هیچ شتێکیش جگە لە ئەوە قبووڵ ناکەین.

ئیسلامی لە وەڵامی هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە دوایین دۆخی وزەخانەی بووشێهر وتی: تا ڕێکەوتی 10 ی ڕەزبەری 1400 نزیک بە 52 ملیار کیلۆوات کارەبا بۆ کەناڵەکە گواستراوەتەوە و لە 10 ی ڕەزبەرەوە بۆ چاکسازی و گۆڕینی سووتەمەنی داخرا کە پێش بینی کراوە 10 ی بەفرانبار کاری خۆی دەست پێدەکاتەوە.

News ID 40327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha