AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٢ ١٢:١٧

بە هۆی کێشەی سیاسی؛

ئەگەری بڕینی بودجەی 200 ملیار دیناری هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە

ئەگەری بڕینی بودجەی 200 ملیار دیناری هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە

بە پێی دواکەوتنی دوو هەفتەیی پێدانی بودجەی 200 ملیار دیناری لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی عێراقەوە بە هەرێمی کوردستان، ئەگەری بچڕانی پێدانی بە هۆی کێشە سیاسییەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێش ڕاپۆرتی دا کە سەرەڕای ئەوەی کە ئەبوا زیاتر لە دوو هەفتەی ڕابردوو، دەوڵەتی ناوەندی عێراق بودجەی 200 ملیار دیناریی بۆ دابینی بودجەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بدایەتە حکومەتی هەرێم، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە ئەو بودجە هێشتا نەدراوەتە هەرێم.

ئەو سەرچاوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت پێشتریش ڕایگەیاندبوو بودجەی 200 ملیاری تا ڕۆژی یەکشەممە 21 ی سەرماوەز دەدرێتە هەرێم.

لەلایەکی تریشەوە مێدیاکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی ڕاپۆرتیان داوە کە بە پێی دواکەوتنی دووهەفتەیی پێدانی بودجە، ئەگەری هەیە پێدانەکە بە گشتی ڕابگیردرێت و وادیارە کێشەیەکی سیاسی ڕۆڵی هەبێت لە پێنەدانی بودجە.

ئەم لە حاڵێکدایە کە فارس عیسا نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغداش جەختی کردبوو کە هیچ کێشەیەک لە بەردەم پیدانی بودجە بوونی نییە و ڕۆژی یەکشەممە 21ی سەماوەز هەرێم بودجەکەی وەردەگرێت.

News ID 40313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha