AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٨ ١٥:٣١

بە بەشداری نوێنەرانی وڵاتانی 1+4

کۆمیسیۆنی هاوبەشی لێکدانەوەی پرسی ئەتۆمی ئێران لە ڤیەنا دەستیپێکرد

کۆمیسیۆنی هاوبەشی لێکدانەوەی پرسی ئەتۆمی ئێران لە ڤیەنا دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بە تەوەری لێکدانەوەی دەقی پێشنیارەکانی ئێران کەمێک پێش ئێستا لە ڤیەنت دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئەتۆمی ئێران بە ئامادەبوونی سەرۆکانی وەفدی دانوستانکاری ئەندامی ئەم رێککەوتنە بە ئامانجی لێکدانەوەی دەقی پێشنیاری ئێران لە هۆتێل کۆبۆرگ ڤیەنا دەستیپێکرد.

ئەم کۆبوونەوە لە ئاستی جێگرانی وەزیران و بەرێوەبەرانی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و گرووپی 1+4 بە سەرۆکایەتی عەلی باقری کەنی دانوستانکاری باڵای ئێران و ئەنریکە مورا، جێگری ئەمینداری گشتی لقی

سیاسی یەکێتی ئەوروپا تێدا بەشدارن.

News ID 40273

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha