AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٧ ١٤:٢٦

باڵوێزی پێشووی ئێران لە فەڕەنسا:

دژایەتی فەڕەنسا و ئەمریکا لە ڤیەن/تیمی ئێران دەسەڵاتی تەواوی هەیە

دژایەتی فەڕەنسا و ئەمریکا لە ڤیەن/تیمی ئێران دەسەڵاتی تەواوی هەیە

باڵوێزی پێشووی ئێران لە فەڕەنسا وتی: ئێران بە ئەوپەڕی ئامادەییەوە و بە تیمێکی کارناسی لێزانەوە چووەتە ڤیەن و دەسەڵاتی تەواوی لە ئەو بارەوە هەیە تا بتوانێت دانوستان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولقاسم دۆلفی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە لێکدانەوەی ئێوە لە کاردانەوەی ڕۆژاواییەکان بە پێشنیارەکانی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەن چییە؟ وتی: دانستانەکان لەسەر پرسی ناڤۆکی ئێران و وڵاتانی 1+4 دوای پێنج مانگ وەستان بە شەشەمین خول کە لە دەوڵەتی پێشوو ئەنجام درابوو، هەفتەی ڕابردوو دەستی پێکردەوە.

ناڕەوا وەسف کردنی پێشنیارەکانی ئێران لەلایەن ڕۆژاواوە، بۆ چەنەبەچەنێی زیاترە

باڵوێزی پێشووی ئێران لە فەڕەنسا بە ئاماژە بە بابەتی پێشنیارەکانی ئێران بە لایەنەکانی دیکەی دانوستان، وتی: ئەو گەڵاڵەگەلە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە لە حاڵێکدا کە لایەنی بەرانبەر بەتایبەتی ئەمریکا پێی وایە ئێران چووەتە سەرتر لە ئەوەی کە لە شەش خولی پێشووی دانوستانەکانی ڤیەنا کرابوو و زیاتر لە ئەوە دەیەوێت خاڵ کۆ بکاتەوە.

تیمی دانوستانکاری ئێرانی لە ڤیەن دەسەڵاتی تەواوی بۆ دانوستان هەیە

ناوبراو وتیشی: ئێران بە داخوازییەکی زۆرەوە چووەتە دانوستانەکان تا بتوانێت جێی مانۆڕی زیاتری هەبێت. بنەمای پرسەکەش ئەوەیە کە دانوستانەکان دەستی پێکردووە و ئێران بە ئامادەیی تەواو و بە تیمێکی کارناسی لێزانەوەوە چووتە ڤیەن و دەسەڵاتی تەواویشی لە ئەو بارەوە هەیە تا بتوانێت دانوستان بکات. ئاساییە کە لایەنی بەرانبەریش پێشنیارەکانی ئێران ئەوپەڕی داخوازیی ناو ببات تا بەم پێیە بتوانێت هێزی چەنەبەچەنەی لە درێژەی دانوستانەکان هەبێت.

بەس لە ڕێگای دانوستانەکانەوە ناتوانین بگەینە داخوازییەکانمان

دۆلفی وتیشی: چاوەڕوانی ئەوەی کە تەنیا لە ڕێگای دانوستانەکانی ڤیەن و ڕێککەوتن لەسەر پرسی ناڤۆکی بتوانین بگەینە داواکارییەکانی خۆمان تۆزێک دوور لە چاوەڕوانییە و ئەبێ کۆمەڵێک ڕوودا و پێوەند لەبەرچاو بگرین تا بگەینە داواکارییەکانمان.

فەڕەنسا پێی وایە کە ئیسرائیل ئەبێ لە دانوستانە ئەتۆمییەکان ئامادە بێت

دۆلفی درێژەی دا: ئاغەی مەکرۆن سەبارەت بە دانوستانە ناڤۆکییەکان ڕوانگەیەکی جیاوازەی هەیە. مەکرۆن ڕایدەگەیێنێت کە لە ئەو دانوستانە هەموو پێنج وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش ئەبێ بەشدار بن واتا ئەمریکییەکانیش ئەبێ بە شێوەی تەواو بگەڕێنەوە دانوستانەکان، هەروەهاجەختی هەیە چینییەکان بە پێی ڕێککەوتنی درێژخایەنێک کە لەگەڵ ئێران هەیانە ئەبێ لە ئەو دانوستانگەلە ڕۆڵی زیاتریان هەبێت. جگە لە ئەو پێنج وڵاتە، وڵاتگەلێک کە بە شێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئاسایشیان لە گرەوی بابەتی ناڤۆکی و دانوستانەکانە وەکوو ولااتنی پەراوێزی کەنداوی فارس و ئیسرائیلیش ئەبێ لە ئەو دانوستانگەلە بەشدار بن. ئەوەش تۆزێک لەگەڵ ڕوانگەی ئەمریکییەکان کە لەسەر دانوستان و ڕێککەوتنن، تۆزێک جیاوازە.

هاوکات لەگەڵ دانوستانەکان پێوەندی دوولایەنە ببەینە پێشەوە

دۆلفی وتی: زیاتر لە 15 ساڵە لەسەر پرسی ناڤۆکی خەریکی دانوستانین و ئاساییە تا کاتێک کە بەس بمانەوێت لەسەر پرسی ناڤۆکی دانوستان بکەین، چاوەڕوانی ئەوەی کە بگەین بە هەموو داخوازییەکانمان زۆر کەمە. مەگەر ئەوەی کە تێکەڵێک کە دانوستانەکان لەگەڵ پێوەندی دوو لایەنە لەگەڵ وڵاتانی دیکە ببەینە پێشەوە.

News ID 40258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha