AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٦ ٠٨:١٩

بەرێوەبەری سنووری باشماخ ڕایگەیاند:

مەرجێکی نوێ بۆ سەفەری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران

مەرجێکی نوێ بۆ سەفەری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی باشماخ بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیارێكی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت لەگەڵ بوونی ڤیزا، گەشتیار پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوەكەی مەرزی باشماخدا هاتووە، هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوا بە ئێمە ڕاگەیاندراوە لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٩ مەرجی ڕێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت (کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ) کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (٤٨) کاتژمێر تێنەپەڕیبێ.

مەرزی باشماخ هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە لەو ڕێکەوتە و ڕۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران ، بەپێچەوانەوە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە.

News ID 40232

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha