AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٢ ٠٧:٢٨

ماموستای زانکۆی ئالابامای باشوور لە وتووێژ لە گەڵ مێهر؛

ئێران باش لە پیلانی ئەمریکا تێگەیشتووە/ تاران هەڕەشە قبووڵ ناکات

ئێران باش لە پیلانی ئەمریکا تێگەیشتووە/ تاران هەڕەشە قبووڵ ناکات

ماموستای زانکۆی ئالابامای باشوور وێڕای پێشوازی لە ناردنی تیمی ئێرانی بۆ دانوستانی ڤیەن، پێی وایە کە تیمی ئێرانی کاردانەوەیەکی باشیان نیشان داوە و هیچ هەڕەشە و پیلانێکیان قەبووڵ نەکردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، پاش پێداگری لۆجیکی شاندی دیپلۆماتیکی ئێران بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە دانوستانی ڤیەن، گرووپێکی هاوبەش بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران پێک هات کە ڕۆژی سێشەمە دانیشتنێکی لە ئاستی کارناسیدا بەڕێوە برد.

شاندی ئێرانی لەم دیدارەدا داکۆکی کردە سەر خواستی کۆماری ئیسلامی ئێران.یەکێک لەو بابەتانەی لەم دانیشتنەدا لە لایەن ئێرانەوە باس کرا، ئەوە بوو کە هەر شتێک کە ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی بەرجام، دەبێ بسڕدرێتەوە.

نادر ئێنتسار ماموستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئالابامای باشوور لەم بارەوە وتی: رۆژاوا هەوڵ ئەدات هەموو شتێک بە ئێرانەوە گرێ بدات بۆ ئەوەی بە سەر ئێراندا زاڵ بێت. ئێران دەبێ تا کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەن وشیار بێت.

ئەو سەبارەت بە وتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە سەر ڕێکنەکەوتنی ئێران و ئەمریکاش وتی: ئیسرائیل هەمیشە لەمپەرێک بۆ پێوەندی نێوان ئێران و ڕۆژاوا بووە و ڕۆڵی سەرەکی لە ڕێککەوتنەکاندا دەگێڕێ.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا ناتوانێ گەرەنتی بکات کە گەمارۆکان هەڵدەوەشێنەوە. بە پێی یاسای ئەو وڵاتە نابێ هەموو بەڵێنەکانی سەرۆک کۆمار جێبەجێ بکرێت. کاتێ کە ترامپ لە بەرجام چووە دەرەوە، ئەورووپای ناچار کرد فەرمانی واشینتۆن قەبووڵ بکات، ئێران ئاشکرا ئەم ڕاستییەی ئەزموون کرد. بە گشتی کێشەکانی ئێران و ئەمریکا سیاسییە و بە یاسایەک چارەسەر نابێت.

ئێنتسار داکۆکی کرد: ئێران باش لە پیلانی ئەمریکا تێگەیشتووە. لە خولی پێشووی دانوستانەکاندا ئەمریکا هەوڵی دا ئێران ناچار بکات خواستەکانی ئەو وڵاتە قەبووڵ بکات و ئێران باش لەم مەبەستە تێگەیشت.

News ID 40189

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha