بە پێی هەواڵی مێهر، حەمید شەهریاری ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ماموستایان و خوێندکارانی زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکانی سنەدا وتی: بۆ ئێمە شانازییە کە لقێکی زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکان لە سنە چالاکە و بۆتە شوێنی کۆبوونەوەی شێرە ژنان و شێرە پیاوانێک کە بۆ پاراستنی ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی خۆیان فیدا دەکەن.
ئەو وتیشی: شانازی بەوە دەکەین کە خەڵکی کورد بەشێک لە فەرهەنگی ئێرانن و یەکگرتووییەکی بێ وێنە لە نێوان شێعە و سونی لە کوردستاندا هەیە.
ناوبراو داکۆکی کرد: هیوادارین زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکانی کوردستان پێوەندی خۆی لە گەڵ هەرێمی کوردستان پتەوتر بکاتەوە و بیسەلمێنین کە میلەتە موسوڵمانەکان دەتوانن لە ئاسایشدا پێوەندییە فەرهەنگی و ئابوورییەکانی خۆیان گەشە بدەن.
Your Comment