بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلقودس ئەلعەرەبی، بابەتێکی لە سەر دانوستانەکانی ڤیەن بڵاو کردەوە. ئەم ڕۆژنامە نووسیویە: ئیران لەم دانوستانەدا بەدوای هەلوەشانەوەی گەمارۆکانە. بەرپرسانی ئێران هەر جۆرە پێبەندییەک بە بەڵێنەکان بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانەوە گرێ دەدات.
هەروەها نووسراوە: ئێرانییەکان هەروەها مەرجێکی دیکەیان بۆ ڕێککەوتن داناوە و ئەوەش بەلێنی ئەمریکا بۆ پێبەندی و بە جێ نەهێشتنی ڕێککەوتنەکەیە. لەم ناوەدا ئیسرائیلییەکان بەدوای ڕۆڵگێڕی لە دانوستانەکانن بۆ ئەوەی ئیزن نەدەن ئەمریکا لە گەڵ ئێراندا ڕێکەوێت.
مەبەستی سەرەکی ئێران لە دانوستان هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانە
لەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە ئێستا ناکرێت ئەنجامی دانوستانەکان پێش بینی بکرێت بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە هەر بڕیارێک بدرێت، ئەمریکا دەست لە پشتیوانی ئیسرائیل بەرنادات. ئەم پەیامە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بۆ زایۆنیستەکان نێردراوە.
ئەم ڕۆژنامە لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویە: بە چاوپۆشی لەوەی کە دانوستانەکان دەگاتە ئەنجام یان نە، کردەوەکانی ئەمریکا و رژیمی زایۆنی دژی ئێران و هاوپەیمانانی نابڕێتەوە.
Your Comment