AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٧ ١٢:٤٤

مێدیا ڕۆژاواییەکان شرۆڤەی دەکەن:

پێکدادانی پەکەکە و تورکیا و هەواڵی درۆ لە فەیسبووک هۆکاری هەڵاتنی کوردەکان بۆ ئەرووپا

پێکدادانی پەکەکە و تورکیا و هەواڵی درۆ لە فەیسبووک هۆکاری هەڵاتنی کوردەکان بۆ ئەرووپا

مێدیا ڕۆژاواییەکان توندبوونەوەی پێکدادانەکانی پەکەکە و تورکیا لە هەرێم، قەیرانی ئابووری و هەروەها هەواڵی درۆ لە فەیسبووک لەسەر چوونی ئاسان بۆ ئەورووپا وەکوو هۆکارەکانی هەڵاتنی کوردەکان بۆ ئەورووپا دەزانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا هێشتا دۆخی نالەباری کۆچی کوردان لە سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا مانشێتی مێدیاکانە، وەرگەڕانی بەلەمەێکی گواستنەوەی کوردە کۆچبەرەکان لە سنووری نێوان بریتانیا و فەڕەنسا و کوژرانی 27 کەسیان، دۆخەکەی قەیراناویتر نیشان دا و هەر بۆیە مێدیاکان هەوڵی تاوتوێ کردنی هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵاتنی کوردەکانیان لە عێراق داوە.

ئەو مێدیاگەلە لە ڕاپۆرتەکانیاندا ئاماژەیان داوەتە سەر چەدن هۆکاری سەرەکی، لەوانە: توندبوونەوەی توندوتیژییەکانی حکومەتی هەرێم دژی ناڕازیان، توندبوونەوەی دۆخی خراپی ئابووری و خزمەتگوزاری نەکردنی حکومەت بە هاووڵاتیان، هێرشەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە ئەو هەرێمە و هەروەها بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ لەسەر چوونی ئاسانی کۆچبەران بۆ ئەورووپا.

هەر یەکە لە هەواڵدەرییە گەورەکانی جیهان بە تاوتوێ کردن و لێکدانەوەی هەر یەکە لە ئەو هۆکارانە، هەوڵیان داوە هۆکارەکانی ئەو کارەساتە شی بکەنەوە.

News ID 40124

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha