بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عیماد جەمیل موحسێن ئەندامی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: سکاڵاکان کە لە ئەو بارەوە کراون کاریگەری زۆریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق کردووە. ئەنجامی کۆتایی دوو ڕۆژ دوای بڕیاری دادگا سەبارەت بە دوایین سکاڵا وەرگیراوەکان، ڕادەگەیێندرێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ڕاستی ئەوەیە کە گۆڕانکارییەکی بەربڵاو لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کراوە. بڕیاری لێژنەی دادوەری بۆ پووچەڵ کردنەوەی دەنگەکانی هەندێک ناوەندی هەڵبژاردن بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەنجامەکان لە هەندێک ناوچە بگۆڕدرێت.
پێشتر ماڵپەڕی ئەلمودن ڕاپۆرتی دابوو: بەدوای کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ لێژنەی هاواهەنگی شیعی عێراق، لە ئاستی ئاڵۆزییەکان لە بواری سیاسی عێراق کەم بووەتەوە. دوای کەم بوونەوە لە ئاستی ئاڵۆزییەکانی عێراق، هێزەکانی بەشدار لە لێژنەی هاواهەنگی شیعەکان گفتوگۆکانی خۆیان لەگەڵ ڕەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی هاوبەش دەست پێکردووە.
Your Comment