شەڕی نێوان ئەرمەنیا و ئازەربایجان هەڵگیرسایەوە/کوژرانی 15 ئەرمەنی

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانیان و سه‌ربازانی ئازربایجاندا ڕویدا و لە ئەنجامی روبەڕوبونەوەکانیش 15 سه‌ربازی ئه‌رمینیا كوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێرشێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئازربایجانه‌وه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بوه‌ته‌ هۆی كوشتن و برینداركردنی ژمارەیەک لە سەربازەکانیان، هەروەها 15 (پازده‌) سه‌ربازی وڵاتەکەیان كوژراون.

ئه‌وه‌ش هاتوە، "له‌لای خۆشییه‌وه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رمینیا زیانی گیانی زۆریان به‌ هێزه‌كانی ئازربایجان گه‌یاندوه‌ و روبەڕوبونەوەکان هێشتا به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، لەم کاتەشدا هیچ لایه‌ك ئاماده‌ی وه‌ستاندنی شەڕ نین."

News Code 39999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha