بە پێی هەواڵی مێهر، کۆمیتەی سەلامەت و تەندروستی کۆماجڤاکێن کوردستان بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان لە بەرانبەر تاوانەکان لە هەرێمی کوردستان بێنن و سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەم ناوچە لێکۆڵینەوە بکەن.
لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: سەرەڕای کۆمەڵ کوژی ئاشکرای تورکیا، جیان بە بێدەنگییەوە دەڕوانێتە ئەم جینایەتە. ئەشکەنجەی زیندانیان پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە. پێشتریش چەندین جار چەکە قەدەغەکان دژی کوردان بەکار هێنرا بوو کە ئاکامەکەی هێشتا لە هەڵەبجە ئاشکرا و ڕوونە. ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە لە بەرانبەر تاوانەکانی تورکیا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی کوردان بێدەنگی ڕادەگرن.
ئێمە داوا لەم ڕێکخراوانە دەکەین ئەرکی خۆیان بە جێ بێنن و سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەم ناوچە لێکۆڵینەوە بکەن و ئەم هێرشانە ڕابگرن.
Your Comment