AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٧ ٢٠:١٦

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند؛

بەشداری نەکردنی دوو پارتی کوردی لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق

بەشداری نەکردنی دوو پارتی کوردی لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق

دوو پارتی کوردی عێراقی "یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و نەوەی نوێ" ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند کە لە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات، دوو پارتی کوردیی هەرێمی کوردستان واتا یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ لە بەشداری نەکردنیان لە پێکهێنانی دەوڵەتی فیدراڵی داهاتوو لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەستەی ڕێبەرایەتی ئەو پارتە شەوی ڕابردوو بە ئامادەبوونی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی خۆی کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد و تێیدا لە لەسەر بەشدار نەبوونی پارتەکەیان لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق باس و گفتوگۆ کرا و لە ئەنجامدا بەشداری نەکردن پەسەند و واژۆ کرا.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێش پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو پارتە لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکات و بۆ دەستخستنی پۆستی وەزارەتیش هیچ هەوڵێک نادات.

News ID 39779

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha