خوێنی جەنگاوەرانی نوجەبا و مەسێحییەکان لە سووریا تێکەڵ بوو

شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی وێڕای ئاماژە بە تێکەڵ بوونی خوێنی جەنگاوەرانی بزووتنەوەی نوجەبا و مەسێحییەکان لە شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم لە خاکی سووریا، وردەکارییەکانی هێرشی سیاسی دژی بەرخۆدانی ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵی مێهر، سکرتێری گشتیی نوجەبا لە کۆنفڕانسی "دین و دونیا؛ وتووێژی ئایینەکان و فەرهەنگەکان لە جیهانی نوێ" وتەدانی پێشکەش کرد.

حوجەتولئیسلام ئەکرەم کەعبی وتی: ئێمە لە بەرخۆدانی عێراقدا ڕەوشت و ئاکاری خۆمان لە پێغەمبەری خودا و ئیمام عەلی وەرگرتووە. ئەم بزووتنەوەیە بڕوای بە نالەباری ستەم و پێویستیی یارمەتی دان بە هەژارانە. بۆیە یارمەتی بە خەڵکی سووریامان هەڵبژارد. تەنیا بستێک لە خاکی سووریا نییە کە شوێن پێی چالاکییەکانی ئەم بزووتنەوەی پێوە دیار نەبێت.

ئەو ئاماژەی بۆ پیلانی هاوبەشی ئەمریکا، ئیسرائیل و ڕژیمەکانی دیکە بۆ دابەش کردنی عێراق کرد و وتی: منداڵانی ئەم نەتەوە بە فتوای سەرچاوەی شێعەکانی عێراق هەستانەوە و حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاری لە گەل دوژمن پێک هات.

ناوبراو وێڕای ئیدانە کردنی هێرشە هەمە لایەنە سیاسییەکان دژی بەرخۆدان، هۆکاری ئەم هێرشەی بەزینی گەڵاڵەکانی دوژمنان لە ئاستی ناوچە زانی.

ئەو لە کۆتاییشدا وتی: شانازی بەوە دەکەین کە بەشێک لە هاوپەیمانییەکین کە کەسایەتییە مەزنەکانی جیهانی تێدایە. خۆشحاڵم کە دەنگی عێراق لە لایەن ئێوەوە دەبیسرێت.

News Code 39756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =