بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام رەییسی پێغەمبەری گەورەترین نیعمەتی خودا زانی وتی: ئیمامی ئێمەش بە پێڕەوی لە پێغەمبەری مەزن و بە پشتیوانی خودای گەورە شۆڕشی کرد و ئەمڕۆش بەڵگەی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش ڕێنوێنی گۆڕان لە هەموو بەشەکانی وڵات و وڵامدەری پێداویستی خەڵکە.
ئەو کۆرۆنا و دابین کردنی کەلوپەلی پێویستی دوو داڵغەی سەرەکی دەوڵەت ناو برد و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە ڤاکسیناسیۆنی بەربڵاوی خەڵک هەنگاوێکی پتەومان بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵک هەڵێناوە و بە دابین کردنی کەلوپەلی سەرەکی نیگەرانی خەڵک کەم بۆتەوە.
سەرۆک کۆمار هەروەها گرینگترین سیاسەتی دەرەوەی ئێرانی پێوەندی لە گەڵ هەموو جیهان ناو برد و وتی: ئێمە پێبەندی بەڵێنەکانین بەڵام ئەمریکا و ئەورووپییەکان هێشتا تووشی قەیرانی بڕیار دانن.
ڕەئیسی لە حسێنیەی ئیمام خومەینی:
سیاسەتی ئێران پێوەندی بەربڵاو لە گەڵ هەموو جیهانە

سەرۆک کۆمار سیاسەتی دەرەوەی ئێرانی پیوەندی بەربڵاو لە گەڵ جیهان بە تایبەت دراوسێیەکان زانی و وتی: ئابووری وڵات بە دانوستانەوە گرێ نادەین.
News ID 39714
Your Comment