AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢ ١٥:٠٥

هاوپەیمانی فەتح لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایش:

دەستێوەردانی بیانی لە عێراق ئیدانەیە/ئەبێ دەنگەکان بژمێردرێنەوە

دەستێوەردانی بیانی لە عێراق ئیدانەیە/ئەبێ دەنگەکان بژمێردرێنەوە

هاوپەیمانی فەتحی عێراق بە ڕێبەری هادی عامری بەیاننامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پشت ڕاست کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەی دەستێوەردان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هاوپەیمانی فەتح بە ڕێبەریی هادی عامری بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایش کە ڕاستیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەو وڵاتی پشت کردبووەوە، کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاندووە: لایەنە بیانییەکان بۆ دەستێورنەدان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق بانگهێشت دەکەم. هەر جۆە دەستێوەردانێکی بیانی لە هەڵبژاردنەکانی عێارق ئیدانە کراوە.

ئەو هاوپەیمانییە لە درێژەی بەیاننامەکەی خۆی لە ئەو بارەوە هێناویە: ژماردنەوە دەستی دەنگەکان لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان، مافێکە کە هەرگیز لێی تێناپەڕین.

ئەم دواییە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی دەستێوەردانانە ڕایگەیاند کە ڕاستیی هەڵبژاردنەکانی عێراق پشت ڕاست دەکرێتەوە.

News ID 39710

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha