بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی بڕوای سوننە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە ڕۆژی 12 ی مانگی ڕەبیعولئەوەڵ لەدایک بووە و هەر بۆیە ئەو ڕۆژە وەکوو جێژن ناو لێدەبەن و شیعەش پێی وایە کە حەزرەتی محەمەد لە ڕۆژی 17 ی ڕەبیعولئەوەڵ لەدایک بووە و ئەونیش ئەو ڕۆژە جێژن دەگێڕن.
هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە بوو کە ڕێبەری ئەو شۆڕشە، واتا ئیمام خومەینی بۆ نەهێشتنی کێشە و ئاڵۆزی لە نێوان موسڵمانان و بانگهێشت کردنیان بۆ وەحدەت و یەکگرتوویی ڕۆژانی 12 ی ڕەبیع تا 17 ی ڕەبیعی وەکوو هەفتەی وەحدەت ڕاگەیاند.
جیهانی ئیستکبار ئەمڕۆکە لە دژی ئایینی ئیسلام هەڵوێستێکی ڕقاوییان گرتووە، بە شێوەیەک کە یەک لەدوای یەک بە بڵاو کردنەوەی درۆ و سووکەیەتی بە ئیسلام و بنەماڵەی پێغەمبەر هەوڵ دەدەن بۆ جیاوازی و ئاڵۆزی لە نێو موسڵمانان. لە ئەم ماوە زەمەنییە هەستیارەدا، یەکگرتوویی لە نێوان موسڵمانان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەست پێدەکرێت و دەوڵەتە ئیسلامییەکان نابێت ئیزن بدەن، دوژمنانی ئیسلام، ئۆمەتی ئیسلامی لێک جودا بکەنەوە. هەر بۆیە هەفتەی وەحدەت دەرفەتێکی باشە تا بە هاودڵی و یەکگرتوویی پیلانی دوژمنان پووچەڵ بکەنەوە.
Your Comment