ئۆتۆمبێلی سەربازانی تورکیا دیسانەوە لە منداڵێکی کوردی دا

ئۆتۆمبیلی سەربازانی تورکیا منداڵێکی ٥ ساڵانی شاری کوردنشینی وێرانشاری کردە ژێرەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی تورکیا لە وێرانشاری ئورفا منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵانی کردە ژێرەوە.

منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی وێرانشار گوێزرایەوە. ئێستا دۆخی نالەبارە و گیانی لە مەترسی دایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ئێستا ٩٢ شارۆمەند و خەڵکی سڤیل لە پارێزگا کوردنشینەکانی تورکیا، بە ئۆتۆمبێلی سەربازانی تورکیا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون کە ٤٠ کەسیان کوژراون و نیوەیان منداڵن.

News Code 39683

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =