AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٩ ١٠:٤٦

سولەیمان سۆیلۆ لە دیداری هاوتا ئێرانیەکەی:

تورکیا و ئێران لە شەڕ دژی پەکەکە هاوکاری دەکەن

تورکیا و ئێران لە شەڕ دژی پەکەکە هاوکاری دەکەن

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە بڕیارە لەگەڵ ئێران لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم و پەکەکە هاوکاری بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو دوای دیدار لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران، لە هاوکاری دوو وڵاتەکە لە شەڕ دژی تیرۆریزم هەواڵی دا و وتی کە بڕیارە لە نێوان دوو ولاتەکە هاوکاریگەلێک بۆ شەڕ دژی پەکەکە بکرێت.

بە پێی نووسراوی هەواڵدەری ئەناتۆڵی ئەحمەد وەحیدی و سولەیمان سۆیلۆ ڕێککەوتننەمایەکەی هاوکاریان لە بواری ئاسایش واژۆ کردووە.

سۆیلۆ ئامانج لە ئەو ڕێککەوتننامەیەی هاوکاری ئەمنیەتی لە نێوان دوو وڵاتەکە وەسف کرد و ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتننامە بۆ ڕێگری لە ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستی و نایاسایی هاوپەیوەند بە دوو وڵاتەکە، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانە.

ناوبراو لە بڕیاری یەکلایی دوو وڵاتەکە بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان هەواڵی دا و وتی: کارگەلێکی هاوبەشی زۆرمان هەیە بۆ ئەنجامدان.

News ID 39676

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha