ئەحمەد وەحیدی
-
وەزیری ناوخۆ لە سنووری مێهران:
3 ملیۆن و 150 هەزار زیارەتکار لە سنوورەکانی ئێرانەوە پەڕیونەتەوە
وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە دوایین دۆخی سنووری مێهران وتی: تا ئێستا 3 ملیۆن و 150 هەزار زیارەتکار لە سنوورەکانی ئێرانەوە چوونەتە دەرەوە.
-
لە سەفەری بەغدا؛
ئاسایش و کۆنترۆڵی سنووری؛ تەوەری دیداری وەزیری ناوخۆی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخی ئێران دوێنێ لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و هاوپەیوەند بە گەشەی هاوکاری ئەمنیەتی دوولایەنە و ئاسایشی سنوورەکان گفتوگۆی کرد.
-
بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر؛
وەزیری ناوخۆی ئێران گەییشتە بەغدا
وەزیری ناوخۆی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە دووهەمین کۆنفڕانسی ناوچەیی مادەی هۆشبەری وڵاتانی دراوسێی عێڕاق، گەییشتە بەغدا.
-
وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی بێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەچوو
وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە باشی و لە تەندروستییەکی تەواودا بەڕێوەچوو.
-
وەزیری ناوخۆ بۆ مێهر:
60 هەزار بنکەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری پێش بینی کراوە
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: 60 هەزار ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەۆرک کۆماری پێش بینی کراوە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
پڕۆژەی پۆڵای کوردستان تا ساڵی 1404 دەکرێتەوە
وەزیری ناوخۆی ئێران پڕۆژەی پۆڵای کوردستانی یەکێک لە گەڵاڵە پیشەییەکانی پارێزگا وەسف کرد و وتی: ئەو پڕۆژەیە بە 65 هەزار ملیۆن تمەن سەرمایەدانەری خەریکە بەڕێوە دەچێت و تا 1404 دەکرێتەوە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران :
ناونووسی بەربژێرەکانی سەرۆک کۆماری لە سبەینێوە دەستپێدەکات
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: ناونووسی بەربژێرەکانی سەرۆک کۆمار لە سبەینێوە دەست پێدەکاگت و بۆ ماوەی 5 ڕۆژ درێژەی دەبێت.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند:
ئاماری نوێی شەهیدانی کرمان و ئەگەری بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدەکان
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: پزیشکی یاسایی ئاماری شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمانی 84 کەس ڕاگەیاندووە و ژمارەی بریندارەکانیش 284 کەس، بەڵام ئەگەری بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدەکان هەیە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاچراغ بێدەنگن
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی پاگەندەکاری مافی مرۆڤ هۆی پەرەسەندنی ئەو جۆرە هێرشە تیرۆریستیانەیە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران لە مێهران هێنایە ئاراوە؛
زەنگی ئەربەعین لە ئێران لێدرا/ حەوت سنوور ئامادەی هاتوچووی زیارەتکاران بۆ عێراق
وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە دوایین دۆخی ژێرخانەکانی ئەربەعین لە مێهران، وتی: حەوت سنووری ئێران بۆ ئەربەعین ئامادە کراوە.
-
وەزیری ناوخۆی عێراق:
ڕێککەوتنی ئێران و عێراق لەسەر ئاڵوگۆڕی زانیاری و ناوەندی سنووری هاوبەش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە ڕێککەوتنی ئەنجام دراو لەگەڵ ئێران لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و کردنەوەی ناوەندی هاوبەشی سنووری هەواڵی دا.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ مێهر:
سپا هەر لە ڕیزی بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرەنگاریی تیرۆریزم دا دەمێنێتەوە
وەزیری ناوخۆ لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سپای پاسداران، وتی: سپای پڕ لە شانازی ئێمە هێشتا لە ڕیزی بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دەمێنێتەوە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
دۆخی شارە رۆژاواییەکانی ئێران ئارامە/ قەرەبووی خەسارلێکەوتوانی نائارامییەکان دەکرێتەوە
وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵەکانی کومیتەی لێکۆڵینەوە وتی: کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە ڕیزبەندێک لە کارەکانی گرتووەتە ئەستۆ و قەرەبووی خەسارەکان لە خەڵک لە ناو نائارامییەکانی ئەم دواییە شوێنگیری دەکرێت.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
کومیتەی لێکۆڵینەوە لەسەر نائارامییەکانی ئەم دواییە پێک هاتووە
وەزیری ناوخۆی ئێران لە پێکهێنانی کومیتەیەک سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لەسەر نائارامییەکانی ئەم دواییە هەواڵی دا و وتی: لە درێژەی پارێزەری لە مافی خەڵک و سەروەری یاسا "کومیتەی لێکۆڵینەوە" لە وەزارەتی ناوخۆ پێک هاتووە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
دەستبەسەر کراوانی داعشی و فەڕەنسی ڕادەستی دەسەڵاتی داد کراون
وەزیری ناوخۆی ئێران جەختی کرد دەستبەسەر کراوانی داعشی و فەڕەنسی ڕادەستی دەسەڵاتی داد کراون.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند:
ئازادی بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە لە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران دەستبەسەر کران
وەزیری ناوخۆی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە کەسە دەستگیرکراوەکان کە پەشیمانیان لە کردەوەکەیان ڕاگەیاندووە ئازاد کراون، وتی: لە هەندێک لە مێدیاکانی وڵاتانی دراوسێ دروست کردنی نائارامی فێری خەڵکی ئێران دەکەن.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
پارە دراوەتە هەندێک لە ئاژاوەگێڕان بۆ ئەوە بشێوی دروست بکەن
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: گرووپگەلێکی جیاواز لە نائارامییەکانی ئەم دواییە چالاک بوون. بۆ نموونە شانە شاراوەکانی ڕێکخراوی ئیسرائیل چالاکیان هەبوو و بە هەندێک لە ئاژاوەگێڕان لە باتی هەر کوکتل مۆلۆتۆفێک 500 هەزار تمەن دەدرا.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
"مەهسا ئەمینی" لێی نەدرابوو/ هەموو ئاژاوەگێڕەکان دەناسرێنەوە
وەزیری ناوخۆ وتی: ئەنجامی لێکۆڵینەوە جیاوازەکان نیشانی دا کە مەهسا ئەمینی لێی نەدراوە و شکانی کاسەی سەریشی درۆیە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ مێهر:
رێپێوانی ئەربەعین پەیوەندی بە دۆخی ئارامی عێراقەوە هەیە
وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی رێپێوانی ئەربەعین وتی: پیاسەی ئەربەعین پەیوەندی بە دۆخی عێراقەوە هەیە.
-
وەحیدی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی هاوکاری شانگهای:
ئێران قوربانیی تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە
وەزیری ناوخۆی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران خۆی قوربانیی تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە، جەختی کرد: ئامادەین لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆیزم و توندڕەوی هاوکاری وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شانگها بکەین.
-
بۆ رێوڕەسمی ئەربەعین؛
2 هەزار زیارەتکاری ئێرانی دەتوانن بێ ڤیزە لە سنووری زەوینییەوە بچنە عێراق
بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ کرا.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
دوژمن پیلانی دارشتووە خەڵک پەلکێشی نارەزایەتییەکان بکات
وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن دەیەوێت ئازاری خەڵک بدات و پەلکێشی ناڕەزایەتییەکانیان بکات وتی: ئێران هێزێکی ناوچەییە و بۆیە دوژمن دەیەوێت گورزی لێبدات.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە کوردستان
وەزیری ناوخۆی وڵات بە مەبەستی لێکدانەوەی دواهەمین دۆخی ڕێگاکان بەدوای بارینی باران، گەیشتە کوردستان.
-
بە حوکمی وەزیری ناوخۆ:
میرئەحمەدی بووە سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران
بە پێی حوكمێک کە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەرکرا، سەید مەجید میرئەحمەدی وەکوو جێگری ئاسایش و ئینتزامی و سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران ناسێندرا.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
ئابووری سنووری گەشە پێدەدەین/ ئێران گرینگی بە وڵاتانی دراوسێ دەدات
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: لە رێگای بەرنامەداڕشتنێکی یەکگرتوو دەتوانین رێژەی هەناردە کردن و ئاڵوگۆڕی ئابووری لە گەڵ دراوسێیەکان بەرز بکەینەوە و ئەم ستراتژیە دەتوانێ یارمەتیدەری ئابووری نەتەوەیی و دەسەڵاتی ناوچەیی بێت.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
هەوڵی دەوڵەت لەسەر گەشەی پارێزگا سنوورییەکانە
وەزیری ناوخۆ وتی: یەکێک لە گرینگترین هەوڵەکانی دەوڵەت لەسەر گەشەی پارێزگاکان بەتایبەتی پارێزگا سنوورییەکانە کە کوردستان یەکێکیانە.
-
بۆ ناساندنی پارێزگاری کوردستان؛
وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ سەردانی شاری سنە دەکات
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات.
-
سولەیمان سۆیلۆ لە دیداری هاوتا ئێرانیەکەی:
تورکیا و ئێران لە شەڕ دژی پەکەکە هاوکاری دەکەن
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە بڕیارە لەگەڵ ئێران لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم و پەکەکە هاوکاری بکرێت.