تەقینەوەیەکی بەهێز ئەنقەرەی هەژاند

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە شاری ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ لە تورکیا لە تەقینەوەیەک لە ئیدارەی گشتی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوە کانزاییەکان لە سەر ڕێگای ئیسکیشهیر لە ئەنقەرەی پێتەختی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

ئەو تەقینەوە هەروەها بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئەو شوێنە ئاگرکوژێنەکان خەریکی کوژرانەوەی ئاگرەکەین.

بە گوێرەی هەواڵەکان ڕووداوەکە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی بە کاتی خۆجەیی ڕووی داوە.

ئیدارەی گشتی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەکانی کانزای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو تەقینەوە لە شێری گازی سروشتی لە شوێنی چوونە ژوورەوەی رێکخراوەکە ڕووی داوە.
شارەوانی ئەنقەرەش ڕایگەیاندووە کە ئاگرکەوتنەوەکە کۆنترۆڵ کراوە و هیچ جۆرە خەسار و زیانێک ڕاپۆرت نەکراوە.

News Code 39666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =