AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٦ ١٨:٠٠

وەزیری سەرچاوە سروشتیەکان هاتە دەنگ؛

بەردەوامیی قەیرانی کەمیی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان

بەردەوامیی قەیرانی کەمیی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان

کەماڵ ئەتروشی وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: قەیرانی سووتەمەنی هەرێم، تەکنیکییە و بەغدا ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن لیتر بەنزین دەداتە هەرێمی کوردستان.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەماڵ ئەتروشی لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پاش دیدار لە گەڵ ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، وتی: کێشەی کەم بوونی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان تەکنیکییە و دەگەڕێتەوە سەر ڕاگرتنی بەرهەم هێنان لە پاڵاوگەی بازیان.

ئەتروشی وتیشی: لە گەڵ وەزارەتی نەوتی دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە کێشەی تەکنیکی ئەم پاڵاوگە ڕێککەوتین.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: وەزارەتی نەوتی دەوڵەتی ناوەندی بەرپرسیاریەتی دابین کردنی ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٨٠ هەزار لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆیە.

News ID 39641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha