11396 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 199 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11396 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 199 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 124 هەزار و 75 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 784 هەزار و 815 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 324 هەزار و 108 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39620

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =