7515 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 181 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7515 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 181 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 123 هەزار و 876 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 773 هەزار و 419کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 309 هەزار و 992 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha