بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس بەیاتی پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کاریگەری بەیاننامەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق سەبارەت بە بەشداری ئاگادارانە و بەرپرسیارانە لە هەڵبژاردنەکان بە ناوی فتوای جەهادی هەڵبژاردنەکان، وتی: گەلی عێراق چاوەڕوانیی ئەو بەیاننامەی دەکرد و لە ڕاستیدا بە شێوەی ڕاشکاوانە لە سەر ڕێژەی بەشداری عێراقییەکان لە هەڵبژاردنەکان کاریگەری هەیە. ئەو بەیاننامە نەخشەڕێی بۆ گەلی عێراق کێشا، نەخشەڕێیەک کە لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە دەوڵەتێکی توانا و بەهێز دەتوانێت ببێتە هۆی چوونە دەرەوە لە قەیرانی سیاسی و ئابوور ئێستای ئەو وڵاتە.
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە یاسای هەڵبژاردنیش وتی: یاسای نوێی هەلبژاردن لە بەرژەوەندی فراکسیۆن و لایەنەکانگەلێکە کە لە نێو خەڵک لایەنگری زیاترین هەیە. زیاترین نیگەرانی لەسەر ئەوەیە کە پێکهێنانی دەوڵەت ماوەیەکی زۆر بخایێنێت چونکوو دۆخی عێراق هەستیارە و پێویستی بە خێرایی کردەوەی زیاتر هەیە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو. ئەو ئەگەرەش هەیە کە یاسا نوێیەکەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی جیاوازی زیاتری دەنگەکان لە عێراق.
هەروەها درێژەی دا: من لەسەر ئەو بابەتە جەختم هەیە کە دەوڵەتی داهاتوو و سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق خاوەن پێگەیەکی خەڵکی بەربڵاوی شیعی دەبێت، بەو واتایە کە فراکسیۆنە شیعەکان سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەسنیشان دەکەن و لە ئەو بارەوە لە نێوان لایەنە شیعەکان یەکدەنگی هەیە.
Your Comment