فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ هەڵبژاردنەکان نەخشەڕێی گەلی عێراقە

پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فتوای جەهادی هەڵبژاردنیی ئایەتوڵڵا سیستانی وەکوو نەخشەڕێی گەلی عێراق بوو، ڕایگەیاند کە سەبارەت بە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لە نێوان لایەنە شیعەکان یەکدەنگی سەرەتایی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس بەیاتی پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کاریگەری بەیاننامەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق سەبارەت بە بەشداری ئاگادارانە و بەرپرسیارانە لە هەڵبژاردنەکان بە ناوی فتوای جەهادی هەڵبژاردنەکان، وتی: گەلی عێراق چاوەڕوانیی ئەو بەیاننامەی دەکرد و لە ڕاستیدا بە شێوەی ڕاشکاوانە لە سەر ڕێژەی بەشداری عێراقییەکان لە هەڵبژاردنەکان کاریگەری هەیە. ئەو بەیاننامە نەخشەڕێی بۆ گەلی عێراق کێشا، نەخشەڕێیەک کە لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە دەوڵەتێکی توانا و بەهێز دەتوانێت ببێتە هۆی چوونە دەرەوە لە قەیرانی سیاسی و ئابوور ئێستای ئەو وڵاتە.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە یاسای هەڵبژاردنیش وتی: یاسای نوێی هەلبژاردن لە بەرژەوەندی فراکسیۆن و لایەنەکانگەلێکە کە لە نێو خەڵک لایەنگری زیاترین هەیە. زیاترین نیگەرانی لەسەر ئەوەیە کە پێکهێنانی دەوڵەت ماوەیەکی زۆر بخایێنێت چونکوو دۆخی عێراق هەستیارە و پێویستی بە خێرایی کردەوەی زیاتر هەیە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو. ئەو ئەگەرەش هەیە کە یاسا نوێیەکەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی جیاوازی زیاتری دەنگەکان لە عێراق.

هەروەها درێژەی دا: من لەسەر ئەو بابەتە جەختم هەیە کە دەوڵەتی داهاتوو و سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق خاوەن پێگەیەکی خەڵکی بەربڵاوی شیعی دەبێت، بەو واتایە کە فراکسیۆنە شیعەکان سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەسنیشان دەکەن و لە ئەو بارەوە لە نێوان لایەنە شیعەکان یەکدەنگی هەیە.

News Code 39508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =