بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان ئەمڕۆ پاش چوون بۆ دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد دیدار و وتووێژی کرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا داکۆکی کرایە سەر پتەو کردنەوەی پێوەندی و هەروەها سەبارەت بە گۆڕانەکانی ئەفغانستان، یەمەن، عێراق و سووریا ڕاگۆڕینەوە کرا.
ئەمیرعەبدوڵاهیان پێوەندی نێوان بەرپرسانی باڵای دوو وڵاتی نیشاندەری قووڵ بوونی پێوەندی نێوان ئێران و سووریا زانی و وتی: کەشی دیپلۆماتیک لە دانیشتنەکانی ئەم دواییانەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشاندەری ئەوە بوو دۆخەکە بە شێوەیەک گۆڕاوە کە بەرژەوەندی سووریای لە بەرچاو گرتووە.
ئەو هەروەها وێڕای شرۆڤە کردنی دۆخی ئەفغانستان، وتی: ئێمە لە گەڵ هەموو لایەنەکان لە ئەفغانستان پێوەندیمان هەیە و هەموویان بۆ پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیر بانگهێشت دەکەین.
بەشار ئەسەدیش لەم دیدارەدا وتی: وڵاتانی ناوچە و ئەفغانستان دەزانن کە ئەمریکا بەرپرسیاریەتی کردەوە و سیاسەتەکانی لە ئەفغانستان قبووڵ ناکات. کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو دەفرایەتییەی هەیە و دەبێ بۆ سەرکەوتنی گۆڕانەکانی ئەفغانستان، لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دانوستان بکات.
ئەو وتیشی: ئێمە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی سووریا لە گەڵ کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی هاوکاری دەکەین نەک بە دەستێوەردان و سەپاندنی بیروڕای بیانی.
Your Comment