هاتوچۆی موسافر لە سنووری تەمرچین بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ شاری پیرانشار وتی: دەروازەی سنووری پیرانشار لە ئەمڕۆ هەینییەوە تێیدا هاتوچۆ دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی مستەفەوی، لە سەفەرێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ شاری پیرانشار هەیبوو سەردانی دەروازەی سنووری تەمرچین و گومڕوکەکەیی کرد.

ناوبراو لە ئەو کۆبوونەوە کە تێیدا پرسگەلێک وەکوو راگەیاندنی بەرنامە و پەسەندکراوەکانی لێژنەی نەتەوەیی کۆرۆنا و کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگا تاوتێ کرا، لە کردنەوەی سنووری زەوینی تەمرچین لە ئەمڕۆ هەیننەوە هەواڵی دا.

مستەفەوی وتیشی: لە بەر زەرەر و زیانێک کە لە خەڵک گەییشتووە و بە پێی گفتوگۆگەلێک کە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کراوە کرانەوەی دەروازەی سنووری پارێزگا لە یەکەمی خەزەڵوەرەوە بۆ ئەمڕۆ هەینی گۆڕدرا و خەڵک دەتوانن بە لەبەرجاو گرتنی رێنوێنییە تەندروستییەکان لە ئەو دەروازەوە هاتوچۆ بکەن.

News Code 39472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =