به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، شه‌وی ڕابردوو (شه‌مه ۲۹ی جۆزه‌ردان) و پێش له ئێواره خوانێکی به‌ربانگ کردنه‌وه به وته‌دانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی کارگه‌ی ئیسته‌کی کوردستان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه، کانگا و بازرگانی کوردستان و نوێنه‌ری سنه دیوانده‌ره و کامیاران له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و نێرده‌ی نوێنه‌ری کوردستان له خوبره‌کانی ڕێبه‌ری دووباره ده‌ستی به‌کار کرد.
له‌م ڕێوره‌سمه‌دا ئافاق ڕووز چه‌نگ، کچی بنه‌ماڵه‌ی ڕووز چه‌نگ که خاوه‌نی کارگه‌ی ئیسته‌کی کوردستانن، سپاسی هاوکاری و هاودڵی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی کرد که یارمه‌تییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره کارگه‌که ببووژێته‌وه.
وتیشی: هه‌موو هه‌وڵێکیان داوه که زیاتر له ۱۵۰ کرێکاری ڕاسته‌وخۆی ناو کارگه‌که و سه‌دان که‌سی دیکه‌ش که به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن جه‌ژنی مانگی ڕه‌مه‌زان به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌چنه‌وه ماڵه‌وه و بنه‌ماڵه‌کانیان دڵخۆش بن.
دواتر محه‌مه‌د ده‌ره‌وه‌زمی سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی پیشه، کانگا و بازرگانی کوردستانیش لێدوانیکی دا و وتی: ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی سه‌رجه‌م کارگه‌کان، یه‌که به‌رهه‌مهێنه‌رییه داخراوه‌کان یان ئه‌و یه‌کانه‌ی ناو پارێزگای کوردستان بده‌ن که کێشه‌یان هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند که بنه‌ماڵه‌ی ڕووز چه‌نگ بڕیاریان داوه کارگه‌ی ماڵت له باکووری ئێرانه‌وه بهێننه‌وه بۆ کوردستان و ئێمه‌ش وه‌ک ڕێکخراوه‌ی پیشه، کانگا و بازرگانی یارمه‌تیان ده‌ده‌ین و به‌رپرسانی پارێزگاش ده‌بێ ده‌سبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن بۆ ده‌رکردنی مۆڵه‌تی چێ‌کردنی.
لای خۆیه‌وه سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوێنه‌ری سنه، دیوانده‌ره و کامیاران له وتهدانێکێکدا له‌م ڕێوڕه‌سمه وێرای سپاس و پێ‌زانین له ماندووبوونی بنه‌ماڵه‌ی ڕووزچه‌نگ و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هاوکارییان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی کارگه‌که بکرێته‌وه، هیوای خواست به دڵکراوه‌یی و سینگ فراوانی به‌رپرسانی دڵسۆز و دڵۆڤانی نیزامی کۆماری ئیسلامی کێشه‌ی کوڕانی بنه‌ماڵه‌ی رووزچهنگیش چاره‌سه‌ر بێت و ئه‌وان بتوانن به‌و سامانه‌ی که هه‌یانه زیاتر خزمه‌ت به گه‌شه‌ی پیشه‌یی و ئابووری کوردستان بکه‌ن.
وتیشی: ده‌بێ یاساکان له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ران ئاسانکارییان تێدا بکرێت و ئاوڕی زیاتر له ئیستا له پیشه‌ی بنه‌ماییه‌کان بدرێته‌وه.
جه‌ختیشی کرد که به داخه‌وه ئیستا ره‌وتی گه‌شه له کوردستان گونجاو نییه.
عه‌له‌وی ئه‌وه‌شی وت که ره‌نگه کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌م کارگه‌یه رۆچنه‌یه‌کی هیوابه‌خش بێت بۆ دیکه‌ی ئه‌و کارگه و یه‌که بهرههمهێنهرییهکانی کوردستان که کێشه‌یان هه‌یه.
داواشی کرد که ده‌فرایه‌تییه‌کانی کوردستان له‌وانه تۆپۆگرافی، سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هێزی کار و ئاو و خاکی گونجاو به پلانڕێژی و ته‌دبیری دروست و شیاو وه‌ک ده‌رفه‌ت بێنه ئه‌ژمار نه‌وه‌ک هه‌ڕه‌شه و قاڵی سوور به به‌رده‌می سه‌رمایه‌دانه‌ران ه کوردستان ڕابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه بێبه‌شه‌کان له‌وانه کوردستان ڕه‌وتی گه‌شه بگرنه به‌ر و خه‌ڵک له‌م بێ دهرهتانییه بێته ده‌ر.
دواتریش حوجه‌تولئیسلام فه‌رزی، نێرده‌ی نوێنه‌ری کوردستان له خوبره‌کان قسه‌ی کرد و جه‌ختی کرده‌سه‌ر پێویستی گرینگی دان به به‌شی سه‌رمایه‌دانه‌ریی که‌رتی تایبه‌ت له کوردستان.
وتیشی: هه‌ست به شه‌رمه‌ساری ده‌که‌ین له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت حه‌شێمه‌تی بێکار و ده‌بی به ته‌دبیرێکی شیاو و نوێ پیشه له کوردستان چالاک بکرێته‌وه و به‌رپرسان له‌بری دروشم ده‌بێ کار بکه‌ن.
Your Comment