14607 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 238 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 14607 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 238 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 121 هەزار و 347 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 638 هەزار و 735 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 115 هەزار و 796 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha