ئێران پێشوازی دەسەڵاتدارانی بەحرەین لە بەرپرسی ئیسرائیلی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پێشوازی سووکانەی دەسەڵاتدارانی بەحرەین لە بەرپرسی ئیسرائیلی پێچەوانەی خواستی خەڵکی بحرەین وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ بەحرەین، وێڕای باس لەسەر هەوڵی سووکانەی دەسەڵاتدارانی بەحرەین لە ئاشکرا کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، پێشوازی سووکانەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە بەرپرسی ئیسرائیلی پێچەوانەی خواستی خەڵکی بە شەرەفی بەحرەین وەسف کرد.

ناوبراو هەر جۆرە دروست کردنی بەستێن بۆ بوونی ماڵوێرانکەری ئیسرائیل لە ناوچەکەی لە دریژەی ئاژاوە و نائەمنی زیاتر وەسف کرد و ئیدانەی کرد.

خەتیب زادە بە جەخت لەسە ئەوەی کە ئەو پەڵە بێ ئابڕووییە لە سەر داوێنی بەرپرسانی بەحرەین پاک نابێتەوە، ڕایگەیاند: خەڵکی ناوجەکە هەر دژی ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەبن.

News Code 39381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =